دابەشکردنی نەوت لە کەرکوک ده‌ستيپێكرد؛ هه‌ر لیترێك 150 دینار

(0) / / کردستان / نەوت زایەڵە کەرکوک نرخ


Oct 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق دەستدەکاتەوە بەدابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەڕاگه‌یه‌نراوێكى لقی کەرکوکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمەنەوتییەکانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، ئه‌مڕۆ دەستدەکرێت بەدابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر دانیشتوانی شاری کەرکوکدا.

لە یەکەم مانگیشدا نیو بەرمیل نەوت بە (15)هەزار دینار دەدرێت بەهەر خێزانێک.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دابەشکردنی نەوتی ماڵان بەڕێگەی کۆبۆنی ژمارە (3) دەبێت‌ و بۆ هەر خێزانێک لە یەکەم قۆناغدا بڕی نیو به‌رمیل (100) لیتر نەوتی بەنرخی ڕەسمی حکومەت دەدرێتێ کە (150) دینار دەبێت بۆ هەر لیترێک.