دوکتۆر عەدنان بەرزنجی بۆ زایەڵە: بەستێنێکی لەبار بۆ پتەوکردنی پێوەندی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان هەیە

(0) / / گفتگو / عەدنان بەرزەنجی زایەڵە هەرێمی کوردستان ئێران ئەدەب فەرهەنگ


Oct 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

دوکتور عەدنان بەرزەنجی کەسایەتی دیاری زانستی و وەرگێڕی بەناوبانگ لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری زایەڵەدا، سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران، وتی: بە لە بەرچاوگرتنی خاڵە هاوبەشە کولتوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و لەپێناو گەشەی پەیوەندیە کولتوورییەدوولایەنەکان، چالاکی فەرهەنگی و پرۆژەی زانستی هاوبەش ئەنجام دراوە.

دوکتۆر بەرزنجی هەروەها ڕایگەیاند: کوردەکانی دانیشتووی ئێران و هەرێمی کوردستان لە باری کولتوور، زمان و جوگرافیاش زۆر لە یەک نزیکن و بەستێنێکی باشیان هەیە بۆ دروس کردنی پەیوەندییەکی کاریگەر.

ئەم وانەبێژەی زانکۆی کوردستان ئاماژەی بە سنە؛ شاری داهێنانی مۆسیقا و سلێمانی شاری ئەدەب کرد و وتی: بە پێی ڕاگەیەندراوی یۆنێسکۆ شاری سنە لە ڕیزبەندی شارە داهێنەرەکانی مۆسیقا و شاری سلێمانی لە ڕیزبەندی شارە داهێنەرەکانی ئەدەبیاتدا تۆمارکراوە کە ئەمەش دەتوانێت لە پەیوەندی ئەم دوو لایە کاریگەری زۆری هەبێت.

دوکتور بەرزنجی بە ئاماژە وە نەتەوەی کورد ڕایگەیاند: بەهۆی هاوبەش بوونی زمانی لە نێوان خەڵکی کوردی دانیشتووی ئێران و هەرێمی کوردستان بەستێنی کولتووری لەم دوو ناوچەدا ڕەخساوە.

وەرگێڕی بەناوبانگی زنجیرە کتێبی کۆچی مێژوویی کورد بۆ خوراسان، لەو باوەڕە دایە دەبێت هەوڵی زۆر لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بدرێت و بە جەخت کردن لە سەر گرینگی هەڵسووکەوت لە بابەتی زانستی و کولتووری و کەڵک وەرگرتن لەم تواناییانە لە ڕێگای بەهێز کردن و وەدیهاتنی یەکگرتوویی ئیسلامی کەڵک وەربگیرێت.

دوکتور بەرزنجی هەروەها وتی: توانایی کولتووری زۆر لە نێوان کۆماری ئیسلامی و هەرێمی کوردستاندا هەیە کە دەکرێت لە پێناوی گەشە پێدانی هاوکارییەکان کەڵکی لێ وەربگیرێت.

لە درێژەدا وتی: پەرەپێدانی یەکانگیری و پەیوەندیەکان کاریگەری  زۆری لە پەرەپێدانی دولایەنەی ئێران و هەرێمی کوردستان دەبێت.

بەهۆی ئەوەی زۆربەی نووسەران هەم لە کوردستانی ئێران و هەم لە هەرێمی کوردستان خوازیاری ئەوەن بەردەنگی زۆرتریان هەبێت و پەرە سەندنی ئەم پەیوەندیانە دەتوانێت بۆ نووسەران و هونەرمەندانی کورد بەردەنگی زۆری بە دوادا بێت و ئەمەش نیشان لە وەیە پەیوەندی کوردەکان لە ئێران و عێراق بە هۆی هاوبەشی کولتووری دەبێتە هۆی پەیوەندی و هاوڕایی باشتر.

بەرزنجی سەبارەت بە کاریگەری پەرەسەندن و قووڵ بوونی پەیوەندی  لە سەر پەرەپێدانی گشت لایەنە لە هەردوو لای سنوور وتی: دەبێت هەنگاوی زۆرتر لە بەشە هاوبەشەکانی وەک زانستی، کولتووری و ئەدەبی هەڵبگیرێت تا ڕۆڵی ئەم پەیوەندییانە باشتر دەربکەوێت.

دوکتور بەرزنجی بیری هێنایەوە پەیوەندی ئێران و هەرێمی کوردستان  لە تەنیشت یەکتردا لە ژێر کاریگەری هۆکارگەلێکی جۆراوجۆر بووە  کە دەتوانێت لە چەن ڕەهەندەوە کاریگەری هەبێت.