مامۆستا ئاسۆ بۆ زایەڵە: بواری فەرهەنگ و ئەدەب، باشترین بەستێنیان بۆ پتەوکردنی پێوەندی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان هەیە

(0) / / گفتگو / مامۆستا ئاسۆ زایەڵە پێوەندی فەرهەنگ هەرێمی کوردستان


Oct 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

شاعیرێکی بەناوبانگی کورد. ڕایگەیاند: من ڕام وایە باشترن جۆری پێوەندی، پێوەندی کولتووری و ئەدەبییە لە بە ئەوەی ئەگەر بمانەوێت داخوازییەکانی گەل و نەتەوەیەک بناسین دەبێت سەیری کولتوور و ئەدەبەکەی بکەین.

محەمەد سەعید نەجاڕی ناسراو بە «ئاسۆ» شاعیر، لێکۆڵەر، نووسەر و چالاکی ئەدەبی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری زایەڵەدا ،سەبارەت بەم پرسیارە کە بەستێن و تواناییەکانی پەیوەندییە کولتووری و ئەدەبیەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان چۆن دەبینرێت، وتی: لە باری عەقڵی و سیاسیەوە زۆر ئەستەمە بتوانرێت بەشی کوردی لە ئێران و عێراق لە یەکتر جیا بکرێنەوە لە بەر ئەوەی مێژوو سەلماندوویەتی هەرکات ناوی ئێران هەیە ناوی کورد و کوردستانیش دەردەکەوێت.

هەروەها وتی: بە تێڕوانینی نووسراوە بەردینەکان  مێژووی کۆن دەردەکەوێت کاتی دوو گەلی ڕەسەنی ئاریایی یەعنی ماد و پارس دەبینین یەکێک لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس کە هەموویان کورد و ئاریایین و زنجیرە چیای ئەلبورز کە پارسن بوون بە هۆی گەشە و پەرەسەندنی وڵاتی ئێران.

ئەم شاعیرە توانایە، ڕاشیگەیاند: لە ئەمڕۆدا کە سیستەمە جیهانیەکان، پەرەسەندنی سیاسەتە جۆراوجۆرەکان و شەڕەجیهانییەکان ئەم دوو گەلەی لە یەکتر جیا کردۆتەوە دەبێت دان بەوەدا بنێین کوردەکان لە هەرکوێدا بن ئێرانین و لە یەک ڕەچەڵەکن و سەرەڕای ئەوەی سنوور لە یەکتری جیا کردوونەتەوە بەڵام دڵیان زۆر لەیەک نێزیکە.

  نەجاڕی دەڵێت: زۆر جێگای سەرسوڕمانە کە کەسێکی فارس زمان، لە زمانی کوردی تێنەگات و کوردێک حەز لە زمانی فارسی نەکات، بۆیە ئەم دوو زمانە هاوڕەچەڵەکە پێویستە پێوەندی بەرفراوانیان هەبێت.

نەجاڕی سەبارەت بە بستێنی پێوەندی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان وتی: من لەو بڕوایەدام چاکترین پێوەندی پێوەندی کولتووری و ئەدەبیە بۆیە ئەگەر بمانەوێت داخوازییەکانی نەتەوەیەک بناسین دەبێت سەیری کوولتوور و ئەدەبیاتەکەی بکەین و لەم پێناوەدا دەبێت کولتووری نەتەوەکان بە یەکتر بناسێنین و کاریگەریە ڕاستەوخۆکانی دەبێتە هۆی دۆستایەتی.

هەروەها ڕوونیکردەوە: کوردەکان وەک هەموو ئێرانییەکان زۆر حەزیان لە شانامە و حافیز و سەعدی شیرازییە. ئێستا کە خەریکین ئەم پێوەندییە پتەوتر بکەینەوە؛ دۆستایەتی، ئاڵووگۆڕی خوێندکار، پرۆگرامە ڕادیۆییەکان، پەیوەندی درووست و ڕاستەوخۆی ئابووی و کردنەوەی کۆلێژ بۆ زمانی کوردییە کە دەتوانێت ڕێگا خۆشکەر بێت بۆ لە یەکتر نێزیک بوونەوە.

مامۆستا ئاسۆ سەبارەت بە ئاستی پەیوەندی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان جەختی کرد: تواناییەکانی بەردەم پەیوەندی ئێران و هەرێمی کوردستان زۆر پۆزەتیڤ دەبینرێت لە بەر ئەوەی مرۆڤەکان کاتێ دەستی هاوڕێیەتی و هاوکاری بەرەو یەکتر درێژ دەکەنەوە یەعنی پێویستیان بەم پێوەندییە هەیە . پێوەندی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانیش لە ڕێگای زانکۆکان و وەرگرتنی خوێندکار، پێوەندی کولتووری لە ڕێگای کۆنگرە و فێستیڤاڵ، ئەنجوومەن و کۆڕە ئەدەبییەکان، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ پێکەوەژیان و پەرەپێدەری پێوەندی بێت.

ناوبراو لەبارەی هەوڵ و هەنگاوە پێویستەکانی دوو لایەن بۆ پەرەپێدانی پێوەندییەکانی نێوانیان، وتی: چالاکی کولتووری، ئەدەبی، ئابووری، ڕێزی بەرانبەر و لابردنی تێڕوانینی ئەمنی لە هەردوولا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ پەرەپێدانی پێوەندییان.

مامۆستا ئاسۆ لە وەڵام بەو پرسیارە کە پتەوبوونی پێوەندییەکان چ کاریگەرییەکی لە سەر گەشەسەندنی هەمەلایەنە لە هەر دوو دیوی سنوور دەبێت، ڕایگەیاند: هەرجۆرە چالاکیەکی ڕاستەوخۆ و پۆزەتیڤ دەتوانێت بۆ باشتر کردنی پێوەندی کاریگەرییەکی تەواوی هەبێت.ئەگەر پێوەندییەکان درووست بێت دەتوانێ مرۆڤەکان لە باری ئابووری ، فەرهەنگی وئەدەبی و زانستیەوە لە یەکتر نێزیک بکاتەوە و کولتووری پێوەندی پۆزەتیڤ لەنێوانیاندا جێگیر بکات.