بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بۆ زایەڵە: هەرکارمەند و پزیشکێک هەڵگری کارتی کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا نەبێت موچەی پێ نادرێت

(0) / / گفتگو / ئازاد مستەفا زایەڵە کۆڕۆنا ڤاکسین


Oct 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، هەر پزیشک و کارمەندێک و پزیشکێک هەڵگری کارتی کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا نەبێت  موچەی  پێ نادرێت .
دوکتۆر ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری  گشتی تەندروستی هەڵەبجە   بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ‎ئاگاداریەک بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە لە پێناو پاراستنی تەندروستی شارەکەمان گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ زیاتر پابەند کردنی ھاوڵاتیان بە گشتی و فەرمانبەران بە تایبەتی بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، بڕیارماندا لە ماوەی داھاتودا لە کاتی دابەش کردنی مووچەی مانگانەدا ئەو کارمەند و پزیشکەی ھەڵگری کارتی کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا  . نەبێت مووچەی پێنادرێت
وتیشی،  ‎بۆیە داوا لە کارمەندان دەکەین ئەوانەی کە تا ئێستا ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە زوو بەزوو ڤاکسین وەربگرن یاخود ھەفتانە پشکنینی کۆرۆنا بکەن بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە کە ھەڵگری ڤایرۆسەکە نین .
ڕونیشیکردەوە، ‎بە پێچەوانەوە مافی وەرگرتنی مووچەی نامێنێت و دوا دەكەوێت موچەكەی، ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان و ئاسایشی تەندروستی وڵاتەکەمان، هاوكات ئەم پێشنیارەش بەرز دەكرێتەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە بۆ ئەوەی كاری پێ بكرێت بۆ فەرمانگەكانی تری حكومەتی هەرێم لە سنوورەكەمان لەرێگەی بەرێزیانەوە پاش رەزامەندیان .
‎کامەران  سەیدکەریم