هەڵبژاردنەکانی عێراق؛ كۆمسیۆن 461 تانەی ڕەتكردەوە و 297 تانەشی پەسەندکرد

(0) / / عراق / زایەڵە هەڵبژاردن تانە ئەنجام


Oct 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە 461 تانەی لە ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن ڕەتکردەوە و 297 تانەشی پەسەندکرد بۆ جیاکردنەوەی دەنگەكان بەشێوەی دەستی لە ژمارەیەک پارێزگادا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەكشەممە 483 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردن تاوتوێکراوە، 461 یان بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە ڕەتکراونەتەوە.
باسی لەوەشكردوە، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریداوە، لەسەر بنەمای 22 تانە 297 وێستگە جارێكی دیكە بەدەست جیابکرێنەوە لە پارێزگاکانی كەركوك، دیالە، نەینەوا، ئەنبار، میسان، کەربەلا، زیقار، بەسرە و بابل.
ڕوونیشیكردووەتەوە، ڕۆژی27-ی ئەم مانگە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی ئەو سندوقە تانە لێدراوانە لە نەینەوا لە كاتژمێر هەشتی بەیانییەوە دەستپێدەكات و تاوەكو كاتژمێر پێنجی سەرلە ئێوارە بەردەوامدەبێت و دواتر پرۆسەکە لە پارێزگاکانی دیکە بەڕێوەدەچێت.
لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا كۆمسیۆن باسی لەوەكردووە، ئەو ئەنجامانەی كە لە بەشێك لە میدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكرێنەوە دورن لە ڕاستییەوە تا ئەوكاتەی كۆمسیۆن خۆی بەفەرمی ئەنجامەكان ڕادەگەیەنێت.