نێچیرڤان بارزانی: تائێستا قسەمان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمارو پارێزگاری کەرکوک نەکردووە
/
کردستان
/
زایەڵە
هەرێمی کوردستان
عێراق
کەرکوک
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و پۆستی پارێزگاری کەرکوک ڕایگهیاند، "ئەو گرژییەی هەیە سۆشیال میدیا دروستیکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئێمە دانەنیشتوین گفتوگۆی لەسەر بکەینو چ پۆستێک بۆ کێ بێتو بە چ شێوەیەک دەبێت. گرنگ پۆست نییە گرنگ یەکدەنگییە بۆ بەغدا."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نێچیرڤان بارزانی لهلێدوانێكی ڕۆژنامهوانیدا لهبارهی چۆنێتی دابهشكردنی پۆستهكانی سەرۆک کۆماری عێراق و پارێزگاری کەرکوک له نێوان یهكێتی و پارتیدا وتی، "ئەو گرژییەی هەیە سۆشیال میدیا دروستیکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئێمە دانەنیشتوین گفتوگۆی لەسەر بکەین و چ پۆستێک بۆ کێ بێت و بە چ شێوەیەک دەبێت. ئەوەی دەمانەوێت ئەوەیە کە کورد سەرکەوتوبێت، گرنگ پۆست نییە گرنگ یەکدەنگییە بۆ بەغدا."
وتیشی: "لەسەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئەوەین کە هەمو لایەنەسیاسییەکان بانگهێشت بکەین، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە کە دەمانەوێت کورد یەکدەنگ بێت لەبەغدا."
لەبارەی ئەولەویەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بەبەغدا نێچیرڤان بارزانی ڕونیكردهوه: "ئەولەویەتی ئێمە ئەوەیە کە دابنیشین لەگەڵ بەغدا، بێگومان جێبەجێکردنی دەستور سەبارەت بەئێمە گرنگەو وەکو هەرێمی کوردستان هەم ئەرکمان هەیەو هەم ماف، دەبێت لەم چوار ساڵەدا کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین."
لەوەڵامی پرسیارێکی دیکە لەبارەی نیگەرانی بەشێک لەلایەنەکان لەبارەی هەڵبژاردن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "لەئەنجامدا دەبێت کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بەجیدی کار لەسەر ئەوە بکات نیگەرانی لایەنەکان بڕەوێنێتەوە، ئەوە بۆچونی ئێمەیەو لەناو خۆیاندا ئەوانە دەگەنە رێککەوتنو لەڕوی یاساییەوە دەتوانن داوای مافەکانی خۆیان بکەن."
تێبينيێك بنێرە: