مه‌سرور بارزانی وێڕای ئیدانەی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی دیاله‌: تا ئێستاش داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددیه‌ له‌سه‌ر ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی هه‌رێمایه‌تی

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسرور بارزانی دیالە داعش


Oct 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ توندترین شێوه‌ ئیدانه‌ی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی پارێزگای دیاله‌ ده‌كات، هاوكات سه‌ره‌خۆشیش له‌ كه‌سوكاری قوربانیانی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ ده‌كات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ به‌ مه‌ترسییه‌كانی چه‌كدارانی داعش ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستاش داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددیه‌ له‌سه‌ر ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی هه‌رێمایه‌تی، ئه‌وه‌ش پێویستی به‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ و هه‌رێمیی هه‌یه‌.

پێشتر سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ زۆربه‌ی دیدار و چاوپێكه‌وتن و په‌یامه‌كانیدا، ئاماژه‌ی به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌، كه‌ چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر رووبه‌رێكی دیاریكراوی زه‌وی نه‌مابن، به‌ڵام هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ن، به‌تایبه‌تیش له‌و ناوچانه‌ی كه‌ بۆشایی ئه‌منی هه‌یه‌.

شه‌وی رابردوو، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری گوندی ره‌شادیان دا له‌ قه‌زای میقدادیه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله‌، له‌ ئاكامی په‌لاماره‌كه‌شدا 11 كه‌س كوژران و 15 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.