ئاگاداری دەسپێکردنەوەی پێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران

(0) / / کردستان / زایەڵە ئێران سلێمانی ڤیزای گەشتیاری


Oct 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئاگادارییەکی سەبارەت بە پێدانی ڤیزای گەشتیاری بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەم ئاگاداییەدا هاتووە؛ سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکاتەوە کە لێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بە رەچاوکردنی رێنەمایی و پرۆتۆکۆلە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران تایبەت بە هاتنەناوەوەی گەشتیارانی بیانی بۆ ناو ئێران دەستی پێکردوەتەوە.
شایانی باسە پێدانی هەموو جۆرەکانی ڤیزا بە تەواوەی بێ بەرامبەرە و کۆمپانیا گەشتیاریەکان جگە لە تێچووی تۆمارکردنی زانیاریەکانی تابیەت بە خوازیاران لە سایتی ڤیزای ئەلیکترۆنی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئەوپەڕی ٥ پێنج هەزار دینار)، مافی وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەکی دیکەیان نییە.