دەستپێکردنی پانزەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان
/
فرهنگی
/
مەریوان
زایەڵە
شانۆی سەرشەقام
پانزەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بۆ شانۆی سەرشەقام لە شاری مەریوانی سەر بە پارێزگای کوردستان دەستپێدەکات و تا سەرەتای مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوای ئەوەی بەهۆی شەپۆلی کۆرۆناوە فێستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان دواخرا، ئامادەکارییەکان بۆ پانزەهەمین خولی ئەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیە تەواو بوون و بڕیارە ئەمڕۆ لە شاری مەریوان دەستپێبکات.
کۆمیتەی ئامادەکاری فێستیڤاڵەکە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر پێنج لە پارکی شانۆ لە شاری مەریوان بە بەشداری هونەرمەندان و شانۆکاران لە چەندین ناوچەی ئێران و دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات.
فێستیڤاڵەکە بە بەشداری ۳۱ بەرهەم لە شەش بەش پێکدێت کە بریتین لە: سەربەست، ئایینی، جۆرەکانی دیکەی پێشکەشکردن، منداڵان و گەنجان، تایبەت و بژاردەی ناوەندی فێستیڤاڵ.
وا بڕیارە فێستیڤاڵەکە تا ٢٠٢١/١١/١ بەردەوام بێت و لە کۆتاییشدا خەڵات بەسەر سەرکەوتووان دابەش دەکرێت.
تێبينيێك بنێرە: