ڕێکخراوێکی نەرویجی هاوکاری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە دەکات
/
کردستان
/
زایەڵە
هەڵەبجە
نەرویج
تەندرووستی
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە پێشوازی لە وەفدێکی ڕێکخراوی دەست پێشخەری پشتیوانی هاوکاری پزیشکی نەرویجی لە دیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە دیدارێکدا د. ئازاد مستەفا ئاماژەی بۆ ڕۆڵی ڕێکخراوە بیانیە نێودەوڵەتیەكان کرد کە پشتیوان و هاوکاری کەرتی تەندرووستین بەبەردەوامی و جوگرافیای هەڵەبجەشی بۆ ڕوونکردنەوە کە کەمترین ڕێکخراوەکان بۆ هاوکاری کردنی سەردانی دەکەن و گیرو گرفتەڕۆتینیەکان و وەڵام نەدانەوەی داواکاریەکانیان وەک پێویست لەلایەن حکومەتەوە بۆ ڕوونکردنەوە.
دواتر بە ووردی باسی لەو پێداویستیانە کرد کە بۆ نەخۆشان و کەرتی تەندرووستی هەڵەبجە پێویستن و داوای لە ڕێکخراوەکە کرد هاوکاری کەرتی تەندرووستی بن تا بتوانن خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بە هاووڵاتیان بکەن و لەو چوار چێوەیەشدا چەند داواکاریەکی پێشکەش کردن و سوپاسی هەموو ڕێکخراوە ناوخۆیی و بیانیەکانی کرد کە پشتیوانیان بوون لە ڕابردوشدا و سوپاسی ڕێکخراوی سەروەری هەڵەبجەشی کرد بۆ هەماهەنگی وپشتوانیان لە رابردوو و ئێستادا بۆ كەرتی تەندرووستی شارەكە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: