سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر په‌یامێك ئاراسته‌ی وەزیری پێشمەرگە دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر شۆڕش ئیسماعیل نەسروڵڵا ڕەشنوودی


Nov 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لە پەیامێکیدا کە ئاراستەی شۆڕش ئیسماعیل  وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ ئەو دوو پێشمەرگەیە دەربڕی، کە لە ھێرشێکی تیرۆریستانی داعش لە پردێ شەھیدبوون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لە پەیامەکەی بۆ وەزیری پێشمەرگەی  حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "هاوخەمی خۆم لە شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە هێرشی تیرۆریستانی داعش بە ئێوە و هاوکارانتان و بنەماڵەی بەڕێزی ئەو شەهیدانە ڕادەگەیێنم.
ڕەشنوودی هەروەها هێرشە تیرۆریستییەکانی داعشی ئیدانە کرد.
شه‌وی 30ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021، له‌ په‌لامارێكی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌رزاییه‌كانی زوورگه‌زراوی نزیك پردێ له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك، دوو پێشمه‌رگه‌ به‌ناوه‌كانی "خالید حەمید ھەیاس" و "ئاکۆ کەریم قادر" شه‌هید بوون.