1 / 3
2 / 3
3 / 3

(0) / / فرهنگی / مەریوان زایەڵە رەحمان هوشیاری كۆرۆناوە


Nov 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

یازدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، دوای ساڵێك وەستان بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، لە رۆژی چوارشەممە 27ی مانگی رابردووەوە دەستی پێكردبوو دوای نمایشكردنی دەیان شانۆ، دووشەممە كۆتایی پێهات.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، رەحمان هوشیاری بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەكە ڕایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا لە پاركەكانی شانۆی مەریوان، پاركی میلەت و گۆلی زرێبار، شانۆكان بەڕێوە چوون و دووشەم یەكی نۆڤێمبەر، لە ڕێوڕەسمێکدا فستیڤاڵەکە کۆتایی پێهات.
هۆشیاری هەروەها وتی: ئەمساڵ 207 گرووپی جیاوازی شانۆیی، ناوەڕۆكی بەرهەمەكانیان بۆ دەستەی هەڵسەنگاندنی فێستیڤاڵەكە ناردبوو، لە كۆتاییدا تەنیا رێ بە 41 بەرهەم درا بەشداری فێستیڤاڵەكە بكەن.
جیاواز لە ساڵانی پێشوو، 27 گرووپی شانۆیی بیانی لە وڵاتانی بەڕازیل، فڕەنسا، دانیمارك و چەند وڵاتێكی تر، داوایان كرد بەشداری لە فێستیڤاڵی ئەمساڵ بكەن، بەڵام بە هۆی كۆرۆناوە، رێ نەدرا هیچ گرووپێكی بیانی بێتە ئێران و لە فێستیڤاڵەكەدا بەشداری بکەن و تەنیا لە رێی ئۆنلاینەوە بەشدار بوون.
جێی ئاماژەیە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا كە لە مەریوان شانۆی سەرشەقام بەڕێوە چوو، سەرووی ٦٠ هەزار كەس واتە نیوەی دانیشتوانی شاری مەریوان بینەری شانۆکان بوون.  ئەوەی جێی سەرنجە  ئەمساڵ  ڕێژەی  شانۆکارانی ژن  50%  هەڵکشا و بەراورد بە ساڵانی رابردوو رۆڵیان بەرچاوتر بوو.