زەریف تەوەری گفتوگۆکانی لە تورکیا ڕاگەیاند/ سەقامگیری ناوچە پێویستی بە هاوکاری هەمەلایەنەیە
(0) /
وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا باسی لە بابەتە گرنگەکانی چاوپێکەوتنەکەی خۆی لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان ڕۆژی هەینی لە تویتێکدا نووسی: وتووێژەکان لەگەڵ سەرۆک کۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و وەزیری دەرەوە مەولود چاوش ئۆغڵۆ دۆستانە و بەسوود بوو. لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکارییە ناوچەییەکان_ سووریا، عێراق و قەوقاز_ ڕاوێژ و وتووێژمان کرد. ڕێکەوتین لەسەر ئەوەی کە تەنیا ڕێگای سەقامگیری پێکەوە کارکردنە.
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: