ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردن له‌ مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه‌

(0) / / اقتصادی / ئێران زایەڵە پەرویزخان سنوور گەشتیاری بازرگانی ئاڵوگۆڕ


Nov 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردن له‌ مه‌رزی په‌روێزخانی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ڕاگەیێندراوی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی هاتووە: ئاگاداری ته‌واوی بازرگانان له‌ ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له ‌پاش مانگرتنی شۆفێرانی عێراق له‌ مه‌رزی په‌روێزخان و داخران و وه‌ستانی یه‌ك هه‌فته‌یی هه‌نارده‌كردن بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌م سنوره‌وه‌ و هه‌روه‌ها له‌ دوای به‌دواداچوون و گفتوگۆی به‌رده‌وامی سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی له‌ ناویان دا سه‌ردانی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ به‌رواری 31ی تشرینی یه‌كه‌می به‌ڕێز مه‌هدی شوشته‌ری، سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ ناوچه‌ی گه‌رمیان (شاری كه‌لار) و سه‌ردانی مه‌رزی په‌روێزخان و ئه‌و دیدارانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌ره‌شتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رپرسانی دیكه‌ی مه‌رزی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا، سه‌رله‌نوێ چالاكی بازرگانی و ره‌وتی هه‌نارده‌كردن له‌م مه‌رزه‌دا له‌ رۆژی سێشه‌مه‌ به‌رواری 2ی تشرینی دووه‌می 2021ی زاینی ده‌ستی پێكرده‌وه‌.