بەشداریی سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لە رێورەسمی کردنەوەی پێشانگای
(0) /
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە رێورەسمی کردنەوەی پێشانگای "براند بازار" بەشداریی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی رۆژی هەینی ۲۹ ی کانونی دووەمی ۲۰۲۱ زاینی بەشداری لە رێورەسمی کردنەوەی پێشانگای "براند بازار " کرد.
لەم مەراسیمەدا کە بە هاوکاری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای شارپ لاین ئەنجام دراوە، پارێزگاری سلێمانی و بەشێک لە بەڕێوبەرەکانی پارێزگاکە و چالاکانی ئابووری بەشداریان کرد.
سەرکونسوڵی کۆماری ئێسلامی ئێران لە پاش مەراسیمی کردنەوەی پێشانگاکە سەردانی غورفەکانی کۆمپانیا و هەناردەکارە ئێرانیەکانی ناو ئەم پێشانگایەی کرد.
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: