هاتوچۆى سلێمانى: هیچ سەرپێچییەک نەسڕدراوەتەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانى هاتوچۆ هاککردن


Nov 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاند، هیچ سەرپێچییەکى هاتوچۆ بەهۆى هاککردنى پێگەى فەرمى هاتوچۆوە نەسڕدراوەتەوە و کەمێکى تر سەرپێچییەکان ئەپدەیت دەکرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، درەنگانى شەوى رابردوو پێگەى فەرمى هاتوچۆى سلێمانى لەلایەن گروپێکى نادیارەوە هاککرا و دەنگۆى سڕینەوەى سەرپێچییەکانى هاتوچۆ لەسەر ماڵپەڕەکە بڵاوبووەوە.
بەختیار محەمەد بەڕێوەبەرى راگەیاندنى هاتوچۆى سلێمانى ئەمڕۆ پێنج شەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، پێگەکە دواى هاککردنى کۆنتڕۆڵکراوەتەوە و لەئێستادا خزمەتگوزارییەکانى بەردەستە.
وتیشى "هیچ سەرپێچییەک نەسڕدراوەتەوە، کەمێکى تریش زانیارییەکانى ئەو بەشە ئەپدەیت دەکرێتەوە".
بەپێی چەند وێنەیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، پێگەى فەرمى هاتوچۆى سلێمانى لەکاتى هاککردنیدا وێنەى هاککەرێکى خراوەتەسەر و تا ئێستاش هیچ کەس و گروپێک بەرپرسیارێتى لەهاککردنى پێگەکە نیشان نەداوە.