پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنیەکان و ناڕازییان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە بەغدا

(0) / / عراق / زایەڵە بەغدا ناوچەى سەوزی خۆپیشاندان هەڵبژاردن


Nov 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە پێکدادن لە نێوان ناڕازییان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و هێزە ئەمنییەکان لە بەردەم ناوچەى سەوزی بەغدا دەکەن کە ئەڵۆزی لێکەوتۆتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوانیوڕۆی ئەمرۆ (هەینی) خۆپیشاندان لەبەردەم ناوچەى سەوزی شارى بەغدا دەستیپێکرد و هەر لەبەیانى زووشەوە هێزە ئەمنییەکان لە شەقامەکاندا بڵاوەیان پێکرابوو.

ناڕازییان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەوڵیان دا بچنە ناو ناوچەی سەوزەوە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگریان لێکرا و بەو هۆیەشەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا دروست بوو.

خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشانەوەى ئەنجامەکانى هەڵبژاردن و دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردنەکان دەکەن.

بەشێکی دیکەش داوای ژماردنەوەی دووبارەی دەستى دەنگەکانیان دەکەن.

بە گوێرەی وێنە و ڤیدیۆی بڵاوکراوە لە خۆپیشاندانەکان، هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران گازی فرمێسک ڕێژیان بەکارهێناوە و تەقەیان کردووە.

ڕاپۆرتەکان باس لە برینداربوونی ژمارەیێک لە خۆپیشاندەران دەکەن.