کێشە و گرفتەکانى شانۆى رۆمانى چارەسەر دەکرێت

(0) / / فرهنگی / زایەڵە رۆشنبیرى شانۆى رۆمانى


Nov 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

لەسەر داواى بەڕێوەبەرى گشتیى رۆشنبیرى، کێشە و گرفتەکانى شانۆى رۆمانى سلێمانی چارەسەر دەکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەسەر داواى بەڕێوەبەرى گشتىی رۆشنبیرى و هونەریی سلێمانى، شارەوانى سلێمانى بڕیاریدا کێشەى و گرفتەکانى شانۆى رۆمانى چارەسەر بکرێن.

لەسەر پێشنیار و داواى موحسین ئەدیب بەڕێوبەرى گشتیی رۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى کە هاوکات ئەندامى ئەنجومەنى شارەوانى سلێمانیە، لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى شارەوانى لە رۆژى 28ى تشرینى یەکەم،  باسى کێشە و گرفتەکانى شانۆى رۆمانى کرا.

ئەنجومەنى شارەوانى سلێمانى لە رۆژى پێنجشەممەى رابردوو 4 تشرینى دووەم، بڕیاریدا کێشەکان کە خۆى لە نەبوونى پەرژین و نەمانى خزمەتگوزارى و نەبوونى پاسەوان دەبینێتەوە، چارەسەر بکرێـت.

بۆ ئەو مەبەستەش ئەم هەفتەیە پڕۆژە بڕیارێک بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان دەدرێت.

کامەران کەریم