ئێران: لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی دانوستان ناکەینەوە و ئەندامانیشی ناگۆڕدرێن

(0) / / جهان / زایەڵە ئێران ئەتۆمی ماکرۆن


Jan 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەروەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر چەشنە دانوستانی دووبارە لە سەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی و هەروەها زیادکردنی ئەندام بەم ڕێککەوتنەی ڕەت کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعید خەتیب زادە لە کاردانەوە بە وتەکانی ئەم دواییەی ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لەمەڕ پێویستیی بەشداری پێکردنی سەعوودیا لە گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران داوای لەو کرد خۆی بە دور بگرێت لە وتەی بێ بنەما.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام ڕێککەوتنێکی چەند لایەنە ی نێودەوڵەتییە و پشتی بە بڕیارنامەی 2231ی  ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەستووە و وەکوو یاسایەک چەسپاوە و قەت لە سەری دانوستان ناکرێتەوە و هیچ لایەنێکی دیکەی پێ زیاد ناکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران ڕاشیگەیاند: ئەمریکا لە بەرجام چووە دەرەوە و ئەرووپا ناتوان بوو لە پاراستنی و ئەگەر مەیلێک بۆ زیندووکردنەوە و هێشتنەوەی دەدرێت، ڕێگاکەی ئاسانە، ئەمریکا دەگەڕێتەوە و هەموو گەمارۆکان هەڵدەگرێت .
کۆتایی/.