ئاگادارییەکی کۆنسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی سەبارەت بە وەرگرتنی ڤیزای بازرگانی
(0) /
کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی سەبارەت بە وەرگرتنی ڤیزای بازرگانی ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی تەواوی بازرگانان و چالاکانی ئابووری هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە لە رۆژی دوشەمە بەرواری ۱ی شوباتی ٢٠٢١ ەوە وەرگرتنی ڤیزای بازرگانی رۆژانە (جگە لە رۆژانی پێنج شەمە) لە پاش نیوەڕوان کاتژمێر ١:٣٠ بۆ ٤:٣٠ وەردەگیرێت.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە بۆ وەرگرتنی ڤیزای بازرگانی ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە پێویستن:
١-پێناسی بازرگانی ماوەبەسەرنەچوو.
٢-خستنەڕووی کۆتا وەسڵەکانی کڕین لە ئێران و بانگهێشتنامەی فەرمی لەلایەن کۆمپانیا و هاوبەشە بازرگانیە ئێرانیەکان لەسەر پێویستی ئامادەبوون لە ئێران بۆ کرین، گفتوگۆ و ئەنجامدانی گرێبەست.
٣-تێستی PCR ی کۆرۆنا
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: