مۆسکۆ: كورد نەچێتە گهمهی ئهمهریكاوە بۆ دابەشکردنی سووریا
/
سوریه
/
زایەڵە
سێرگی لاڤرۆڤ
سووریا
" وەزیری دەرەوەی رووسیا ڕایگەیاند: "ئامۆژگاری کوردەکان دەکەم فریوو نەخۆن و نەچنە گهمهی ئهمهریكییهكانهوه."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا له كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانیدا، كه لهگهڵ پۆل ریچارد، سکرتێری جێنشینی پیرۆز بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوەی ڤاتیکان ئهنجامیدا، بۆ کوردستان24 لەبارەی پرسی کورد لە سووریا رایگهیاند، "هەماهەنگ دەبین بۆ ئەوەی تەواوی ماف و بەرژەوەندییەکانی کورد لە سووریادا بچەسپێن."
لاڤرۆڤ گوتی: "سەبارەت بە کوردەکان، پێوسیتە خۆیان وەک بەشێک لە کۆمەڵگەی سووریا تەماشا بکەن، ئێمە پەیوەندی توندوتۆڵمان لەگەڵ نوێنەرە کوردەکان هەیە و ئامادەین هەماهەنگ بین بۆ ئەوەی تەواوی ماف و بەرژەوەندییەکانی کورد بچەسپێن".
گوتیشی: "لەو خولانەی دانیشتندا، کە لەسەر پرسی سووریا بەڕێوەدەچن، لەچوارچێوەی رێکارەکانی کۆمیتەی دەستووریدا، ئامۆژگاری کوردەکان دەکەم فریوو نەخۆن و نەچنە ئەو گەمەیەوە، کە ئەمهریکییەکان بۆیان پێشنیاز دەکەن".
وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژهی بهوه كرد، ئهمهریكییهكان دەخوازن ویستی جیاخوازییان تێدا زیادبکەن و دەخوازن بەم پلانە بێزاری و رێگری لەبەردەم هێشتنەوەی یەکپارچەیی سووریادا دروستبکەن، ئەمە گەمەیەکی مەترسیدارە و دەشێت سەربکێشێت بۆ زیانگەیاندن بە تەواوی پرسی کورد و شکستپێهێنانی نەك تەنیا لە سووریا، بەڵکو لە وڵاتانی دیكهشدا.
ئاماژهی بهوهش كرد، ئێمە هەوڵەکانمان لە رێگەی دەستەی ئەستانەوە دەبەینە پێش بە هاوبەشی لەگەڵ تاران و ئەنقەرە و بە ئامادەیی و چاودێری ئەردەن و ئێراقەوە، دانیشتنی داهاتووی ئەم دەستەیە دەکەوێتە مانگی دوانزەی ئەمساڵ، هیوادارم سەرکەوتووانە کارەکانیان بچێتە پێشەوە.
تێبينيێك بنێرە: