دووەمین فیستیڤاڵی بە بازاڕکردن لە گەرمیان بەڕێوەدەچێت + وێنە
/
اقتصادی
/
زایەڵە
گەرمیان
كه‌لار
بە بازاڕکردن
به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان و کۆمپانیا و خاوه‌ن كار، دووه‌مین فستیڤاڵی به بازاڕكردن له شاری كه‌لار به چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری گه‌رمیان، له پاركی شاری یاری كه‌لار به‌ڕێوه‌چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری زایەڵە، له دەستپێکی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵی به بازاڕكردن عومەر نەجم سەرپەرشتیاری کارەکانی فیستیڤاڵ وتارێکی پێشکەشکرد و ووردەکاری کارەکانی فیستیڤاڵەکەی خستەڕوو و تیایدا باسی لەوەکرد، بە بەشداری دەیان کۆمپانیا و خاوەنکار لەگەرمیان و هەرێمی کوردستان ودەرەوەی هەرێم، فیستیڤاڵەکە بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.
دواتر جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ووتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان به گرنگیه‌وه له فیتسیڤاڵی به بازاڕكردن ده‌ڕوانین، بۆیه خۆشحاڵین ئه‌مڕۆ له‌شاری كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، دووه‌مین فیستیڤاڵی به بازاڕكردن ده‌كرێته‌وه و ده‌ستخۆشی له سه‌رپه‌رشتیارانی فیستیڤاڵه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری گه‌رمیان ده‌كه‌ین.
ووتیشی، فیستیڤاڵی بە بازاڕکردن جولەیەکی باشی بازرگانی و هەلی دەرەخسێنێت بەتایبەت بۆ گەرمیان زۆر گرنگە چونکە، لێرەوە شمەک و بەرهەمەکان دەخرێتەڕوو و بەبازاڕکردن دێتە ئاراوە، بۆیە ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان پشتیوانی ئەم جۆرە کارانە دەکەین.
راشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی گەرمیان خاوەنی ژێرخانێکی باشە لە هەموو سێکتەرەکانەوە، خاوەن سەرمایەکان دەتوانن پرۆژەی وەبەرهێنان ئەنجام بدەن، لێرەشەوە ئەوە رادەگەیەنین ئێستا لە گەرمیاندا ژمارەیەک پرۆژەی وەبەرهێنان لەبوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و پەروەردە و تەندروستی مۆڵەتیان پێدراوە، ئەوەش رۆڵی دەبێت لە فراوانکردنی جوڵەی بازرگانی.
جەختیشکردەوە، ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم یەکە ئیداریەکان و بەڕیوەبەەرایەتیەکانی گەرمیان، پشتیوانی و هاوکاری بۆ خاوەن سەرمایە و وەبەرهێنەکان دوپاتدەکەنەوە بۆ ئەوەی شانبەشانی کەرتی گشتی پرۆژەی جۆراوجۆر ئەنجامبدەن و ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتربونی هەلی کار.
دواتر، سالار فەقێ بەڕێوەبەری کاروباری گەشتیاری لەبەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری گەرمیان ووتەیەکی پێشەکەشکرد و باسی لە رۆڵی فیستیڤاڵی بەبازاڕکردن کرد بۆ گەشەپێدانی کەرتی گەشتیاری، لەگەڵ ئەوەشداکار و پلانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیانی بۆ برەودان بە کەرتی گەشتیاری خستەڕوو.
دوابەدوای ئەوەش سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، نمایشگا و بەشەجیاجیاکانی فیستیڤاڵەکەی بەسەرکردەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: