هه‌رێمی کوردستان كۆتا گه‌ڕی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌غدا دیاری كرد

(0) / / جهان / زایەڵە به‌غدا دانوستانكار نەوت سۆمۆ


Jan 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی شاندی دانوستانكار به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێ ده‌كه‌وێت، ئه‌ندامێكی شانده‌كه‌ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، شاندەکە بۆ دوایین جار دێتەوە بەغدا و لە کۆتا گەڕی گفتوگۆکانی سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 بەلایەنە عێراقییەکان دەڵێت؛ ئاماده‌ی پابه‌ندبوونین.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تاکو ئێستا لایەنە شیعەکان بەتایبەتی عەسائیب ئەهل حەق، دەوڵەتی یاسا و تەیاری حیکمەی نیشتیمانی داوای رادەستکردنی تەواوی نەوت و سەرجەم داهاتی دەروازە سنوورییەکان دەکەن.
ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری کورد لەبەغدا  بۆ کوردستان24 ئاشكرای كرد، "شاندەکە بۆ دواین جار دێتەوە بەغدا، لەم هەفتەییە و لە کۆتا گەڕی گفتوگۆکانی لەگەڵ بەغدا بەلایەنە عێراقییەکان دەڵێین؛ ئێمە ئامادەین 250 هەزار بەرمیل نەوت، بەنرخی سۆمۆ رادەستی بەغدا بکەین، لەگەڵ نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەکان".
واچاوەروان دەکرێت، هەرێم و بەغدا سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ی 2021 بگەنە رێکەوتن و بەشێک لە لایەنە شیعەکان بەو هەنگاوەی هەرێمی کوردستان رازی بوون.
کۆتایی/.