گفتوگۆکانی ئەمریکا وڕووسیا بە ئامانجی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران

(0) / / جهان / زایەڵە بەرجام ئەمریکا ئەتۆمی ڕووسیا ئێران بۆمب


Jan 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

باڵوێزی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە مۆسکۆ ڕایگەیاند ئەمریکا و ڕووسیا گفتوگۆی چڕ و پڕیان بووە لە پێناو گەڕانەوەی واشنتۆن  بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جان سالیوان باڵوێزی ئەمریکا لە مۆسکۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە سەرەڕای ناکۆکییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ ڕووسیا بەڵام بەردەوامی گفتوگۆکانی دوو لایەن بە تایبەت هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و زیندووکردنەوەی ئەم ڕێککەوتنە  پێویست و گرینگە.
ڕاشیگەیاند کە حکوومەتی نوێ لە ئەمریکا بابەتی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بە ناوی بەرجامی لە بەرنامە دایە و گفتوگۆی جیدی  کەبارەیەوە لەگەڵ ڕووسیا ئەنجام دراوە.
کۆتایی/.