هه‌شته‌مین فیلمه‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی دهۆك به‌ ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی ده‌ستیپێكرد

(0) / / فرهنگی / زایەڵە دهۆک ئەزموون فیلم كۆمەڵایەتی


Nov 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌شته‌مین فیلمه‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی دهۆك به‌ ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هه‌شته‌مین فیلمه‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی دهۆك بڕیاره‌ بۆ ماوه‌ی 8 رۆژ به‌رده‌وام بێت و تێیدا 94 فیلمی كوردی و بیانی نماییش ده‌كرێن، كه‌ 49 فیلم بیانینه‌ له‌ 30 وڵاتی جیاواز و 45ی دیكه‌ش له‌ فیلمی كوردی پێكهاتوون.

بڕیاریشه‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌ نماییشكردنی فیلمی كوردی به‌ناوی "ئه‌زموون" ده‌ست به‌ كاره‌كانی بكات.

"ئه‌زموون" به‌رهه‌مێكی هاوبه‌شه‌ له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڵاتی ئه‌ڵمانیا، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی و ئه‌و سترێسه‌ی له‌سه‌ر خانه‌واده‌كانی قوتابیان هه‌یه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م فیلمی له‌و جۆره‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ گشتی له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رهه‌مهێنرابێت.

له‌ رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فیلمه‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك و ئه‌میر عه‌لی، سه‌رۆكی فیلمه‌ فێستیڤاڵی دهۆك گوتاریان پێشكه‌ش كرد.