رێواز فایەق: لە 900 ملیۆن دۆلار داهاتی نەوت 350 ملیۆن دۆلاری دەچێتە خەزێنەی حكومەت

(0) / / کردستان / زایەڵە رێواز فایەق نەوت پەرلەمانی کوردستان


Nov 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، داهاتی نەوت مانگانە 900 ملیۆن دۆلارە بەڵام تەنیا 350 ملیۆن دۆلار دەچێتە خەزێنەی وەزارەتی دارایی.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ژمارەیەک دەزگای راگەیاندندا، وتی، بەپێی بەدواداچونەکان داهاتی نەوت لە مانگێکدا 900 ملیۆن دۆلارە، بەڵام تەنیا 350 ملیۆن دۆلاری بۆ وەزارەتی وەزارەتی دارایی دەگەڕێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە دەرەوەی وەزارەتی دارایی نازانین داهات چەندێکە و من وەک سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاگاداری داهاتی هەرێمی کوردستان نیم."

باسی لەوەشکردوە، "ئەم کۆچکردنەی ئێستا رودەدات شتێکی نائاساییەو لە حاڵەتەوە بوەتە دیاردەو ئێمە کاتێک وتمان لیژنەیەکی پەرلەمان سەردانی بیلاڕوسیا دەکات بۆ ئەوەبو قسە لەگەڵ لایەنە فەرمی و رێکخراوەکاندا بکەن، چونکە هەمومان دەزانین ئەو کۆچبەرانە چەندە توڕەن."

لەبارەی فرۆشتنی ڤێلایەک لەلایەن پەرلەمانەوە بە بڕی 70 دەفتەر دۆلار کە دواتر لە نۆژەنکردنەوەی بەرزکەرەوەی پەرلەماندا خەرجکراوە، رێواز فایەق وتی، "راستە ئەو ڤێلایە فرۆشراوەو پارەکەشی بۆ چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی بەرزکەرەوە خەرجکراوە."

لەبارەی ئەوەی نەسرییەی پەرلەمان 600 ملیۆن دینارە بۆچی مامەڵە بەو موڵکانەوە دەکەن بۆچی گۆڕانکاری لە نەسرییەکاندا ناکەن باسی لەوەکردوە، "ئەوە دەسەڵاتی خۆمانە و بەوجۆرە مامەڵەی پێوەدەکەین و شتی دیکەش دەکەین."

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاندوە، "کاتێک من بوم بە سەرۆکی پەرلەمان دو ملیار و 200 ملیۆن دینار پەرلەمان قەرزدار بوەو لە ئێستاشدا کە بەشێک لەو موڵکانە دەفرۆشین بۆ دانەوەی ئەو قەرزانەیە."