ئامادەیی ئێران و هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە مەرزی پەروێزخان + وێنە
(0) /
هەریەکە لە موتەلبی بەڕێوەبەری گومرگی پەروێزخان/ئێران و عەزیزی، بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان/ ئێران سەردانی سەرپەرشتیاری نوێی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانیان کرد، بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لای خۆیەوە عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بەوەکالەت وێڕای بەخێرھاتن، داوای کرد کۆماری ئیسلامی ئێران هەماهەنگ بێت لەگەڵیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی شۆفێران و لەمپەرەکانی بەردەم برەودان بەجوڵەی بازرگانی.
لای خۆشیانەوە بەرپرسانی گومرگ و دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئێران، ئامادەییان پیشاندا بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەو گرفتەکان و زیادکردنی جموجۆڵی بازرگانی لەدەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: