کامیل مەحمود بۆ زایەڵە؛ بێ دەنگی و بێ هەڵوێستیی حزبەکان بێ متمانەیی لای زۆرینەی خەڵک دروست کردووە
/
گفتگو
/
کامیل مەحمود
زایەڵە
نەوت
حزبەکان
پەرلەمان
بودجە
نوسەرێک دەپرسێت، حیزبەکانی دەرەوەی دەسەڵات لەکوێن، بێدەنگی حیزبەکان بوو بێ متمانەیی لای خەڵک دروست کرد .
کامیل مەحمود نوسەر لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دانی بەوەدا نا کە زیاتر لەنیوەی داهاتی کوردستان تەسلیم بە خەزێنەی حکومەت ناکرێت، کە ئەمەش هۆکاری هەموو قەیرانەکانی ناوخۆی کوردستانە لە گرفتی مووچە و گرانبوونی بەنزین و سوتەمەنی و پێویستییەکانی خەڵک و بێکاری تا دەگاتە کێشەی کارەبا وخزمەتگوزارییەکان، کوا ناڕەزایەتی و هەڵوێستی حزبەکان بەلای کەمەوە کوا بەیاننامەی ناڕەزایەتی هاوبەشیان یان هەر یەکە و بۆ خۆیان یان کوا ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئاڕاستە و پەیامەکانیان بۆ خەڵک و شەقام .
وتیشی، دەبێ وەزیفەی حزبی سیاسی چی بێت کە توانای نواندنی هەڵوێستێک و ناڕەزایەتییەکی نەبێت لەمەڕ ئەم بارودۆخە کە بەردەوام دژوارتر دەبێ و لەپەنای ئەم بێ دەنگیەدا وڵات زیاتر وێران دەکرێت
وتیشی: ئاشکرایە کە ئەم بێ دەنگی و بێ هەڵوێستییەی حزبەکان بوو بێ متمانەیی لای زۆرینەی خەڵک دروست کرد و بایکۆتی هەڵبژارنەکانیان کرد کە ئەویش هەر بە زیان شکایەوە.
ڕونیشیکردەوە، ئەم وڵاتە سی ساڵە موبتەلایە بەدەست گەندەڵی و کۆمەڵێک گەندەڵکارەوە کە بەهیچ تێر نابن و ستۆپ ناکەن لە تاڵانکردنی سامان و داهاتی ئەم وڵاتە، لە سەردەمی ئیستیعمار و داگیرکاری ئینگیزیشدا کە ئەم ناوچەیەیان ماوەیەکی زۆر لەژێر دەستدا بووە سامان و خێروبێری ئەم وڵاتە بەم شێوەیە تاڵان نەکراوە، ناعەدالەتی و ستەمکاری و چینایەتییەکی نامرۆڤانەی وەک ئەمەی ئێستا نموونەی لەمێژووی ئەم ناوچەیەدا نەبووە.
ئەو نوسەرە ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە دۆخەکە بەردەوام خراپتر دەبێت و کورد گوتەنی ساڵ بەساڵ خۆزگەم بەپار.
سازدانی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: