پێنج ژنی داعشی لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیر کران
(0) /
پێنج ژنی داعش لە ناحیەی سەلمان پاک لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین لە لایەن هێزی ئامادەی عێراق دەستگیر کران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فەرماندەیی هێزی ئامادەی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا توانیویانە لە ناحیەی سەلمان پاک لە رۆژهەڵای پارێزگای سەلاحەدین پێنج ژن بە تۆمەتی ئەندامبوون و کارکردن بۆ چەکدارانی داعش دەستگیر بکەن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: دەستگیرکراوەکان دانیان بەوەداناوە، کە کاریان لەگەڵ چەکدارانی داعشدا کردووە و کۆمەکیان کردوون.
ئاماژە بەوەش کراوە، پاش لێکۆڵینەوە و دانپێدانانەکانیان، ژنەکان رەوانەی لایەنی پەیوەندیدارکراون بۆ تەواوکردنی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی.
تێبينيێك بنێرە: