ڕوداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای وارماوا - دەربەندیخان ٧ برینداری لێکەوتەوە
(0) /
بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای وارماوا - دەربەندیخان ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە .
سیروان عەلی مەحمود لێپرسراوی هاتوچۆی بنکەی وارماوای سەربەقەزای شارەزوور بە زایەڵەی ڕایگەیاند، ئێوارەی چوارشەممە کاتژمێر ٥:١٥ خولەک لەسەر ڕێگەی زەڕایەن - دەربەندیخان نزیک گوندی میرەدێ ڕووداویکی هاتووچۆ لە جۆری پێکادان لە نێوان سێ ئۆتۆمبیل لە جۆرەکانی مان تڕێلە و دوو ئۆتۆمبیلی جۆری تایبەت ڕوویدا .
وتیشی، بەهۆی ئەوڕوداوەوە بەداخەوە ٧ سەرنشین برینداربوون .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: