كه‌مترین رێژه‌ی توشبون و مردن به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێم تۆمار كرا

(0) / / اجتماعی / كۆمەڵایەتی کۆرۆنا تەندروستی


Jan 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا له‌ شاره‌كانی هه‌رێم ته‌نها 68 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 2 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بەپێی هەواڵی زایەڵە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2ی كانونی دووه‌می 2021، وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماری‌ 24 كاتژمێری‌ رابردووی‌ تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای‌ بڵاوكرده‌وه‌، به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا 68 توشبووی‌ نوێ‌ به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا تۆماركراوه‌، به‌وه‌ش ژماره‌ی‌ توشبووان گه‌یشته‌ 103 هه‌زار و 565 كه‌س.

هه‌ربه‌پێی‌ ئاماره‌كه‌، له‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوو دوو كه‌س به‌هۆی‌ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، بەمەش كۆی‌ گشتی‌ گیان له‌ ده‌ستدانیش گه‌یشته‌ سێ هه‌زار و 390 كه‌س.

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی هه‌رێم له‌ ئاماره‌كه‌دا ئاشكراشیكردووه‌،  963 كه‌س چاكبونه‌وه‌ته‌وه‌ ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌، به‌وه‌ش ژماره‌ی‌ چاكبوونه‌وه‌ 72  هه‌زار و158 كه‌سی‌ تێپه‌ڕاندووە.

کۆتایی./