سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بێ هیوای کردین

(0) / / جهان / زایەڵە ئێران قاڵیباف بایدن


Jan 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕەخنەی لە وتەکانی ئەمدواییەی وەزیری دەرەوی ئەمرکا گرت سەبارەت بە ئێران و دانانی مەرج بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و وتی ئەو وتانە بێ هیوای کردین.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد باقر قاڵیباف جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە حکوومەتی جۆ بایدن لەجیاتی ئەوەی بۆ پابەندبوونی ئەمریکا بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، مەرج دیاری بکات، دەبێ ئەوە ڕوون بکاتەوە کە چۆن دەیەوێت دەستەبەری پابەندی لابردنی گەماۆکان بە شێوەی کردەیی بکات.
وتیشی: خەڵکی ئێران ئەزموونی ڕێککەوتنی ئەتۆمییان لە بەرچاو دایە و ئەوەندە تێگەیشتووییان هەیە کە هەمدیسان نەڕۆنە مامەڵەیێکەوە کە بە تەنیا ئیمتیاز بدەن و هیچیان دەستنەکەوێت. کەوایە ئەمریکا لەجیاتی دانانی مەرج، هەنگاوی کردەیی بۆ لابردنی گەمارۆکان هەڵبگرێت.
 سەرۆکی پەرلەمانی ئێران پەسەندکراوەکانی ئەمدواییە هاوپێوەند بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی بە کارتێکی بەهێز لە دەستی حکوومەت بۆ هەرچەشنە دانوستان و هەڵگرتنی گەمارۆکان وەسف کرد .
کۆتایی/.