عامری: بەڵگە پێشکەشکراوەکانمان بەسن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن

(0) / / عراق / زایەڵە عامری هەڵبژاردن پەرلەمانی


Nov 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە بەڵگەی پێویستیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی عێراق پێشکەش کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، رایگەیاند، بەڵگەی پێویستیان بۆ "هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق" پێشکەشکردووە.
 نووسینگەی راگەیاندنی عامری، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، هادی عامری بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتە سیاسییەکان و پرسی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، ئەمڕۆ بەجیا سەردانی حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر و ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنییە لە بەغدای کردووە،.
 لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "عامری، عەبادی و عەللاوی لە دیدارەکانیاندا جەختیان لەسەر پێویستی بەدواداچوون لە رێگەی یاسا و دادگە بۆ تانەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کردووە.
 لە بەرامبەردا هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح جەختیکردەوە ئەو تانانەی، کە هاوپەیمانیی فەتح پێنجشەممەی رابردوو پێشکەشی دادگای فیدراڵی کرد هێندە بەڵگەی تێدایە بەسن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.