دۆخی عێراق دوای هەڵبژاردنەکان تەوەری دیداری مه‌سرور بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید

(0) / / کردستان / مەسرور بارزانی زایەڵە ئان لیندە سوید


Nov 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 23ی نۆڤێمبەری 2021 پێشوازی لە ئان لیندە وەزیری دەرەوەی سوید کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە دیدارەکەدا وەزیری دەرەوەی سوید، ئاماژەی بە دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی و رۆڵی گرنگ و دیاری رەوەندی کورد لە سوید کرد و بە رێز و پێزانینەوە، رۆڵی پێشمەرگەی کوردستانی لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش بەرز نرخاند.
سەرۆکی حکومەت، وێڕای سوپاسکردنی سوید بۆ پشتیوانیی لە پێشمەرگە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، باسی لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کارکردن بە ئاراستەی بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات کرد.
دۆخی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەرانی سنووری بێلارووس و پۆڵەندا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.