پلاسخارت: هیچ بەڵگەیەک بۆ ساختەکاریی لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا نییە / هەڵبژاردن لەنزیکترین کاتدا پەسەند بکرێت
/
عراق
/
زایەڵە
جینین پلاسخارت
عێراق
نێردەى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق جەختی لە سەر تەندرووست بوونی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە کردەوە و داوای کرد ئەنجامەکان بە زووترین کات پەسەند بکرێن
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جینین پلاسخارت لەوتەیەکدا لەئەنجومەنى ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە هیچ بەڵگەیەک بۆ بوونى ساختەکاریی بەبەرنامە لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا نییە.
پلاسخارت وێڕای داواکاریی لە بەرپرسان و پارتەکانی عێراق بۆ داننان بە ئەنجامەکاندا، داواشی کرد کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە زووترین کاتدا پەسەند بکرێن.
ناوبراو هۆشداریشی لە "هەوڵى گۆڕینى" ئەنجامى هەڵبژاردن دا و وتی ئەو کارە بەسەر ئەنجامدەرەکەیدا دەشکێتەوە.
وتىشی: کاردانەوەکان بەرانبەر ئەنجامى هەڵبژاردن لە عێراق نابێت بگاتە ئاستى هەڕەشە و توندوتیژى.
تێبينيێك بنێرە: