کردنەئامانجی 10 موشەکی ئیسرائیل لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی سووریاوە

(0) / / سوریه / زایەڵە سووریا ڕووسیا ئیسرائیل مووشەک شەڕ


Nov 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

ناوەندی ئاشتیی ڕووسیا لە سووریا ڕایگەیاند سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سووریا توانیویەتی 10 مووشەکی ئیسرائیلی بپێکێ.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ڕووسیائەلیەوم، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سووریا 10 مووشەک لە 12 مووشەکی هاوێشتراو لە فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئیسرائیلی لە هێرشەکانی ئەمدواییەی، کردۆتە ئامانج.
فادیم کولیت سەرۆکی ناوەندی ئاشتی ڕووسیا لە سووریا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕاشیگەیاند شەش فڕۆکەی شەڕکەری ئیسرائیل لە جۆری ئێف 16 لە سنووری ئاسمانیی لوبنانەوە 12 مووشەکیان بۆ چەند پێگەیێکی سەربازیی لە پارێزگای حومس هاویشتووە.
ڕاشیگەیاندڵ هێزر بەرگریی ئاسمانیی سوریا 10 مووشەکی ئیسرائیلیان بە سیستەمی بوک  - ئێم 12ی ڕووسی کردۆتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەش دا کە سەربازێکی سووری لە ەئنجامی ئەم هێرشەدا بریندار بووە.