ئاگادارییەک لە پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان

(0) / / اجتماعی / زایەڵە پاسپۆرت سلێمانی


Nov 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

پاسپۆرتی سلێمانیی ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە گۆڕانی کاتی دەوام تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتیانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین لە گۆڕانی کاتی دەوام تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئاگادار دەکاتەوەدەقی ڕاگەیەنراوەکە:

ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە (نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/١ - نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٢ کەلار - نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٣ ڕاپەڕین - نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٥ چەمچەماڵ)ی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە  بۆ ماوەیەک تاکو ڕۆژی پێنج شەممە (٢٠٢١/١٢/٢) کاتی ڕایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە کاتژمێر (٢:٠٠)ی دوای نیوەرۆ تاکو (٦:٠٠)ی ئێوارەیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەکاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن، بەمەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان