لە دیدار لەگەڵ پلاسخارت؛ مەسعود بارزانی لەمەڕ دەستکاریی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان هۆشداریی دا

(0) / / عراق / زایەڵە مەسعود بارزانی هەڵبژاردنەکان پلاسخارت


Nov 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی پێشوازی لە جنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە جنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی عێراق و ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆکتۆبەری رابردوو تاوتوێکران.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا پەیوەست بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، بارزانی وێڕای سوپاسگوزاری بۆ ھەوڵەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەورووپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتی ھەڵبژاردن، جەختی لەوە کردەوە کە ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ڕابردووی عێراق ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو و پاک بووە.
ناوبراو ئەوەشی خستەروو کە ئەو دەرئەنجامە بەراییانەی لەلایەن کۆمسیۆنەوە راگەیاندراوە دەرخەری واقیعی سیاسیی عێراق و ویست و ئیڕادەی ھاووڵاتیانە.
ئاماژەشی بەوەدا، پێدەچێت ھەوڵێک ھەبێت بۆ دەستکاریکردنی ئەو دەرئەنجامانەی کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە راگەیەندراون و بە دڵنیاییشەوە ھەر جۆرە دەستکارییەک گرفتی لێ دەکەوێتەوە و کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە.