هۆکارەکانی دەنگ نەهێنانی بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی دژی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی فەڕەنسا
/
گفتگو
/
سالار مەحمود
فەرەنسا
زایەڵە
کۆمەڵکوژی
شارەزایەکی سیاسی هۆکارەکانی دەنگ نەهێنانی پرۆژە یاساکەی پەرلەمانی فەرەنسا بۆ بەفەرمی ناساندنی کۆمەڵکوژی کورد لە کوردستانی عێراق بە ووردی دەخاتەڕوو .
سالار مەحمود شارەزای سیاسی لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، بۆچی پرۆژە بڕیارەکەی پەرلەمانی فەرەنسا دەنگی نەھێنا ھەوڵدەدەم بە وردی بیخەمە ڕوو. ئامادەکردنی پرۆژە بڕیاری ناساندنی کۆمەڵکوژی کورد لە کوردستانی عیراق وەک ھەوڵێک بۆ ناساندن، گرنگ بوو. لەوەش گرنگتر چوە ناو بەرنامەی کاری پەرلەمان و خرایە دەنگدانەوە. بەڵام دەنگی پێویستی نەھێنا و نەبوو بە بڕیار. دەستخۆشی و گەیاندنی پێزانین بۆ ئەو پەرلەمانتار و پارتانەی پشتگیری پرۆژەکەیان کردوە گرنگە. بەئامانجی بەردەوامیدان بە پەیوەندی و ھاوسۆزی. دیراسەکردنی ھۆکارەکانی پشتگیری نەکردنی پرۆژەکە لەلایەن ئەوانی ترەوە گرنگە. بە درێژایی ئەمڕۆ میدیای پارتەکانی کوردستان بێبایەخ و کەمتەرخەمانە لەو ھەوڵە و لەو پرۆژە گرنگەیان روانی و رووماڵ کرد.
وتیشی، دەرکەوت پرسی ناساندنی جینۆسایدی کوردستان لە ئەجندای سیاسی کورددا ئەولەویەتی نیە. دیبلۆماسیەتی کورد لە فەڕەنسا لاواز و بێ کاریگەرە. تەنانەت ناتوانن ئەو پرۆژانەی خەڵکی تر بۆ کوردی دەکات، ھاوپشتی بۆ دروست بکەن و رای سیاسی و گشتی ناوەوەی کوردستانی لێ بەئاگا بھێنن. رەوەندی کوردی نادیدە گیراوە، ئەگینا کەمپەین بکرایە پێشتر و پەیوەندی و ھاوپشتی لەگەڵ ئەو ھێزە گەورە مرۆییە بکرایە، ئەوان دەیانتوانی بە چالاکی مەدەنی لەبەردەم پەرلەمان و ساڵۆنەکانی تر. رۆڵ ببینن. پرۆژەکە لە بنەمادا بیرۆکەی لایەنەکانی دەرەوەی حکومەتی فەڕەنسا بووە، بۆیە زۆرینەی پەرلەمانی پشتیوانیان لێ نەکردوە.
ئەو شارەزای سیاسیە ڕونیشیکردەوە، لۆبی ئەرمەنی توانیویانە جینۆسایدی گەلی ئەرمەن بە پرۆژە بڕیارێکی ھاوشێوە لە پەرلەمانی فەڕەنسا بناسێنن. ئەوەی کوردستان سەرکەوتوو نەبوو. دیارە لۆبی کوردی بوونی نییە. فەڕەنسا ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشە، ئەو پرۆژە ببوایەتە بڕیار پەلی دەکێشا بۆ ئاستی باڵاتر. مەبەست ئەوەیە کاریگەری بڕیار لە پەرلەمانی فەڕەنسا وەک پەرلەمانی وڵاتانی تری ئەوروپا نیە. ئەم ھەوڵە گرنگەی کە دراو ئاکامی نەبوو لەم قۆناغە با ببێتە دەرفەتی بە ھۆشداریدان بە حکومەتی ھەرێم و حزبەکان بۆ دەستپێکی قۆناغێکی نوێی کارکردن لەسەر بە جیھان ناساندنی جینۆسایدی کورد. ئەم پرسە جارەنوسسازە ھەرگیز کۆن نابێ. جینۆسایدتاوانی نێودەوڵەتیەو یاسای نێودەوڵەتی ھەیە بۆ بەرەنگاربونەوەی.
سازدانی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: