دەستبەسەرکردنی گەورەتیرۆریستێکی داعشی لە عێراق

(0) / / جهان / زایەڵە داعش عێراق سوپا


Feb 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی سوپای عێراق ڕایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا تیرۆریستێکیان بە تاوانی هاوکاری کردنی داعش لە چاودێری جوڵەی هێزە ئەمنییەکان بۆ بە ئامانج کردنیان، دەستبەسەر کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی سوپای عێراق یەکێک لە گرنگترین هاوکارەکانی گرووپی تیرۆریستی داعشی لە ناوچەی "کەنعووس" لە شاری " الشەرقات"ی پارێزگای سەلاحەدین دەستبەسەر کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی السومریە نێوز، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی سوپای عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە:" یەکەکانی لەشکری ۱۴ی شانە بە هاوکاری فەوجی دووی یەکەی ۵۰ی پیادە لە چوارچێوەی ئەرکی خۆی لە ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی داعش و شانە نووستووەکانی لە ئۆپەراسیۆنێکی زانیاری تایبەتدا سەرکردەیەکی داعشی بە ناوی مرسد الدواعش_ یان دەستبەسەر کرد."
هەروەها ئاماژەیشی بەوە کرد:" تاوانبارە دەستبەسەرکراوەکە یەکێکە لە گرنگترین هاوکارەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش و بەتایبەت هاوکاری گرووپە نهێنییەکانی تیرۆریستیان لە بەرزاییەکانی قەرەچوخی شاری مەخموور لە پارێزگای نەینەوا دەکرد و کاری سەرەکییان چاودێریی خستنەسەر جووڵەکانی هێزە ئەمنییەکان بۆ بەئامانج گرتنیان بوو و یەکێک لە کوڕەکانیشی بەرپرسی گرووپەکانی نیشانەشکێن لە ئەم بەرزایانەیە."
کۆتایی/.