خەزعەلى وێڕای بەدرۆ وەسف کردنی هێرش بۆ سەر ماڵی کازمی؛ تۆمەتبارکردنى گروپەکانى بەرگرى یاریکردنە بە ئاگرەوە

(0) / / عراق / مستەفا کازمى زایەڵە قەیس خەزعەلى


Nov 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمیندارى گشتى عەسائیبى ئەهلى حەق وێڕای بەدرۆ وەسف کردنی هێرش بۆ سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، تۆمەتبارکردنى گروپەکانى بەرگرى لەو دۆسیەی بە یاریکردن بە ئاگرەوە ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قەیس خەزعەلى ئەمیندارى گشتى عەسائیبى ئەهلى حەق رایگەیاند، مافى پارێزبەندى نادرێتە هیچ کەسێک کە تێوەگلانى بسەلمێنرێت لە تاوانى هێرشکردنە سەر ماڵى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق.
خەزعەلى وێڕای ئاماژە بەوەی کە بەڵێن دەدەات هیچ کەسێک ناپارێزێت دواى ئەوەى بەشداریکردنى لەو تاوانە بەسەریدا دەسەپێنرێت، وتیشى "فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانم ئاگادارکردووەتەوە کە تیمى تەکنیکى ئێمە ئامادەیە بۆ بەشداریکردن لە لێکۆڵینەوەکان.
خەزعەلى هۆشداریی ئەوەشی دا کە هەوڵدان بۆ تۆمەتبارکردنى گروپەکانى بەرگرى لەو تاوانە بەبێ بەڵگە یاریکردنە بە ئاگر و راکێشانى وڵات بۆ فیتنە و قەیران.