ئەمڕۆ لە هەڵەبجە نەوتی ماڵان دابەش دەکرێت
/
اجتماعی
/
زایەڵە
سوتەمەنی
نەوت
ماڵان
هەڵەبجە
سلێمانی
لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامییەتی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، دەست بە دابەشكردنی نەوتی ماڵان لە دوو شارۆچکەی سنورەكە دەكرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامییەتی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2021، لە هەردوو شارۆچکەی خورماڵ و بەمۆ نەوتی ماڵان دابەش دەكرێت.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، دووشەمە 29ی تشرینی دووەمی 2021، نەوت لەشارۆچکەی قەڵادزێ دابەش دەکرێت بەنرخی 55 هەزار دینار بۆ هەر 200 لیترێک.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها بڕیارە رۆژی سێشەممە 30ی تشرینی دووەم، لە ناوشاری سلێمانی لە مەڵبەندەکانی پێنج و شەش پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوام بێت.
تێبينيێك بنێرە: