مه‌سرور بارزانى بڕیاریدا به خه‌رجكردنى شایسته داراییه‌كانى مامۆستایانى وانه‌بێژى دانه‌مه‌زرا
(0) /
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بڕیارێكى به‌په‌له‌دا بڕیاریدا به‌خه‌رجكردنى شایسته داراییه‌كانى مامۆستایانى وانه‌بێژى دانه‌مه‌زراو بۆ مانگه‌كانى (4، 5و 6)ى ئه‌مساڵ.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فەرمانگەى میدیا و زانیاریى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌قى بڕیارێكى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى ئاشكراكرد كه بڕیاریداوه به خه‌رجكردنى شایسته داراییه‌كانى مامۆستایانى وانه‌بێژى دانه‌مه‌زراو بۆ سێ مانگى ئه‌مساڵ.
ئه‌وه‌ش هاتوه: "مەسرور بارزانی ڕەزامەندى نیشانداوه لەسەر خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو بۆ مانگه‌كانی (4، 5و 6ى ساڵى 2021) به‌یه‌ك بڕ بۆ هه‌رسێ مانگ".
شێوازى دابه‌شكردنى پاره‌كه‌ش له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى فەرمانگەى میدیا‌و زانیاری‌دا ڕونكراوه‌ته‌وه‌و ئاماژه به‌وه‌كراوه، "یەکەم: هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی بەكالۆریۆسو سه‌روی به‌كالۆریۆس، بڕی 550 هەزار دینار‌و دوەمیش: هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دبلۆم بڕی 450 هه‌زار دیناریان پێده‌درێت".

تێبينيێك بنێرە: