لێدوانی جوتیار عادل لەبارەی هۆکاری خاو دابەشکردنی مووچە
(0) /
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی ڕووداو، لەبارەی سستی پرۆسەی دابەشکردنی مووچە ڕایگەیاند، "بەداخەوە داهاتی پارێزگاکان وەکو یەک ناگەڕێتەوە ناو خەزێنەی حکومەت، بۆیە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بەشێوەیەکی خاو بەڕێوەدەچێت."
ڕوونیشیکردەوە، "داهاتەکان لە نمونەی پارەی ئاو و کارەبا و باج و ڕسوماتەکان و دەروازە سنورییەکان، کە ئەوە پێویستی بە میکانیزمی باشترە بۆ کۆکردنەوە کە لە هەندێک پارێزگا پابەندبوونی دامودەزگاکان بە کۆکردنەوەی داهاتەکان وەک پێویست نییە."
وتەبێژی حکومەت وتیشی، "ماوەیەکە حکومەت دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لەو پرسە بۆ ئەوەی بتوانین ئەو گرفتە چارەسەر بکەین و هیوادارین بتوانین ئەوە بکەین."
لە 25ی ئەم مانگەوە حکومەتی هەرێم دەستی بە دابەشکردنی مووچە کردووە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ تەنها مووچەی سێ وەزارەت دابەش کراوە.
بڕیارە ئەمڕۆش مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە دابەش بکرێت.
تێبينيێك بنێرە: