سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر سەرەخۆشی لە مەسرور بارزانی دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە ڕەشنودی مەسور بارزانی پێشمەرگە شەهید کۆڵەجۆ


Nov 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بە بۆنەی شەهیدبوونی چەند پێشمەرگەی کوردستان لە هێرشی تیرۆریستی داعش، سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نەسروڵڵا ڕەشنودی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی شەهیدبوونی چەند پێشمەرگە لە هێرشی تیرۆریستانی داعشی کرد.

سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر لەم پەیامەیدا هەروەها سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پێشمەرگە شەهیدەکان لە  ناوچەی كوڵه‌جۆ و وەزیر و فەرماندەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کرد.

ڕەشنودی هێرشەکانی داعشی بە توندی ئیدانە کرد و هیوای زوترچاکبونەوەی بۆ بریندارانی ئەم هێرشە تیرۆریستیانە خواست.