چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەتدەکاتەوە
/
عراق
/
چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان
زایەڵە
هەڵبژاردنەکان
چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەتدەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان رایگەیاند، بەتەواوى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە کە لەلایەن کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانەوە راگەیەنرا، ڕەتدەکەنەوە.
چەند هاوپەیمانێتی سەرەكی شیعە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی 10ی تشرینی 2021 بەشداربوون، مالیكی، حەكیم _ عەبادی و عامری و خەزعەلی، سەرۆكایەتی ئەم جەمسەرە جیاوازانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنیان دەكرد.
لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە (11ی تشرینی یەكەمی 2021) سەرجەم لایەنە شیعەكان چوونە لایەك بەناوی "چوارچێوەی هەماهەنگی" و دژی ئەنجامەکان وەستانەوە
لە بەرانبەردا سەدر كە براوەی یەكەم بوو بە 73 كورسی لەكۆی 329 لە لاكەی تر بە تەنها مایەوە.
چوارچێوەى هەماهەنگى ڕۆژی سێ شەممە لەبەیاننامەیەکدا، کۆمسیۆنى بەوە تۆمەتبارکردووە کە "پێشوەختە" ئەنجامى هەڵبژاردنى دیاری کردووە.
ڕاشیگەیاند، کۆمسۆن و دەستەى دادوەرى بەپێی چوارچێوەى یاسایی کارپێکراو مامەڵەیان لەگەڵ تانەکان نەکردووە.
چوارچێوەى هەماهەنگى جەختیکردووەتەوە لەسەر هەڵوێستەکانى لەبارەى "یاریکردن بە ئەنجامى هەڵبژاردن" و داواى هەڵوەشاندنەوەى هەڵبژاردن کە پێشکەشى دادگاى فیدراڵى کردووە.
تێبينيێك بنێرە: