وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کورستان ڕەزامەندی لەسەر پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاكسین دا

(0) / / اجتماعی / وەزارەتی تەندروستی زایەڵە هەرێمی کوردستان ڤاكسین ژەمی سێیەم


Dec 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاكسین دا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیدا بۆ پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا و بۆ ئەوەش چەند مەرجێكی دیاریكردووە.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان كە ڕۆژی 1ی كانونی یەكەم بە ژمارە 15070 ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی شار و ناوچەكان كراوە، ڕەزامەندی لەسەر پێدانی ژەمی زیاد (سێیەم) لە ڤاكسینی كۆرۆنا دەربڕدراوە.
مەرجی پێدانی ئەو ژەمە بەپێی نوسراوەكە پێدانیەتی بەو چین و توێژانەی مەترسییان لەسەرە، هەروەها پێویستە پاش ماوەیەك بێت كە كەمتر نەبێت لە شەش مانگ دوای وەرگرتنی ژەمی دووەم.
دوێنێش وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرایکرد کە بڕیاریانداوە بە پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا.
بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئەو کەسانەی وەرگرتنی ژەمی سێیەم دەیانگرێتەوە ئەوانەن کە سیستمی بەرگریی جەستەیان لاوازە، ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، ئەوانەی تەمەنیان سەروو 60 ساڵە و ئەوانەی لە دامەزراوە تەندروستییەکان کاردەکەن.