تەقینەوە لە ئاسمانی نەتەنزی ئێران مەشقی سەربازیی بووە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران نەتەنز مووشەک درۆن تەقینەوە ئەتۆمی


Dec 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە تەقاندنەوەی مووشەک لە ئاسمانی ناوچەی بادرودی نەتەنز بە ئامانجی تاقیکردنەوەی کاردانەوەی خێرای سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی جێگیرکراو لە ناوچەکە بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاژانسی فارسی ئێران بڵاوی کردەوە؛ پاش بیستنی دەنگی تەقینەوە لە ئاسمانی ناوچەی بادرودی نەتەنز، لە بەدواداچوونەکان  لە سەرچاوە ئاگادارەکان ئەوە ئاشکرابوو کە ئەم تەقینەوە بە ئامانجی تاقیکردنەوەی خێرای سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی جێگیر لە ناوچەکە و بە گوێرەی خشتەی دانراو بۆ مەشقی سەربازیی لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی توانای بەرگریی لە بەرانبەر هەر چەشنە هێرشێکی چاوەڕواننەکراو، ڕوویداوە.
ناوچەی نەتەنز یەکێک لە ناوچە هەستیارەکانی ئێرانە کە دامەزاروەی گرینگی هاوپێوەند بە پڕۆگرامی ئەتۆمی لەخۆ گرتوە.