1 / 3
2 / 3
3 / 3

(0) / / اجتماعی / زایەڵە پێداویستی تایبەت ئەمنە سورەکە لھۆن فریحەی ھەڵەبجەی شەھید فاتیمە شەمسەدینی کەرکوکی


Dec 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە رۆژی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، ٤-١٢-٢٠٢١ لە گەلەری مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەکە پێشانگایەتی جیاواز لە پێشانگاکانی تر بۆ دوو خاوەن پێداویستی تایبەت کرایەوە بەسەرپەرشتی شارا مستەفا میدیاکار و چالاکوان بۆ کارکردن لە سەر توانای خاوەن پێداویستی تایبەت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، رێکخراوی رێباز فاوندیشن بۆکاری مرۆیی سپۆنسەری  بەڕێوەچوونی ئەم پێشانگایە بوو.

ئامانج لەم پێشانگایە بۆ دەرخستنی توانای خاوەن پێداویستی تایبەتە و لە رێگەی بەھرە و تواناکانیانەوە ببنە خاوەن کاری خۆیان.

ھەردوو خاوەن پێداویستی تایبەت لھۆن فریحەی ھەڵەبجەی شەھید و فاتیمە شەمسەدینی کەرکوکی کوردان، شێوەکارن و ھەرچی ھێزی جەستەیانە لە دەستەکانیان کۆیان کردۆتەوە و ژیانی پێ رەنگ دەکەن و ئەیانەوێ بۆ مرۆڤایەتی بسەلمێنن کەم ئەندامی بەجەستە نیە و مرۆڤ ئیرادەی ھەبێ ئەگاتە ئامانج.