تاران: ئامادەبوونی هێزی بیانی لە سووریا بەبێ هەماهەنگی دیمەشق دژی سەقامگیری ناوچەیە

(0) / / سوریه / زایەڵە ئێران سووریا دیمەشق فەسیەڵ مێقداد


Dec 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر لێکەوتەی خراپی ئامادەبوونی هێزی بیانی لە خاکی سووریا بەبێ هاوئاهەنگی لەگەڵ دیمەشق کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران پاش دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ فەیسەڵ مێقداد هاوتا سووریەکەی لە پرێس کۆنفڕانسێکدا گفتوگۆکانی نێوانیانی بە ئیجابی و بەرەوپێش ناوبرد.
عەبدوڵڵاهیان وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێستاکە پێشانگایێکی گەورەی بازرگانی ئێران لە سووریا کراوەیە، وتی: دوو وڵات شێلگیرانە کار بۆ پتەوترکردنی پێوەندییەکانی نێوانیان دەکەن.
ناوبراو ئاماژەی بە بارودۆخی ناوخۆیی سووریا دا و ئامادەبوونی هێزی سەبازیی وڵاتانی بیانی بە بێ ڕەزامەندیی دیمەشقی بە مەترسیدار بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچە وەسف کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ سووریا لەلایەن زۆرێک لە وڵاتانی بە ڕووداوێکی ئەرێنی وەسف کرد.